"ملك الكلام مه‌جدی" كێ بوو؟
له کوردوستان به گشتی و له ناوچه‌ی سه‌قز به تایبه‌تی گه‌لێ زانا و هونه‌رمه‌ندی به توانا هه‌بوون و هه‌ن که هه‌تا هه‌تایه، مێژوو و گه‌له‌که‌مان شانازییان پێوه ده‌کات.
به‌شێک له توانا و به‌هره‌ی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و گه‌وره‌پیاوانه ئه‌وه‌یه كه بێجگه له خزمه‌تکردن به زمان و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی وڵات و هۆنینه‌وه‌ی شێعری كوردی، به زمانه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك: فارسی، عه‌ره‌بی، توركی و...، شێعریان گوتووه و له‌م به‌ستێنه‌دا، توانایی و كارامه‌یی خۆیان سه‌لماندووه. یه‌ك له‌و ئه‌ستێره پرشنگدارانه‌ی ئاسمانی ئه‌ده‌ب و عیرفان و هونه‌ر، كه به پله‌یه‌ك گه‌یشتووه ناوبانگی "ملك الكلام"یان پێداوه، میرزا عه‌بدولمه‌جیده كه به نازناوی "مه‌جدی"ش ناوبانگی ده‌ركردووه.
میرزا عه‌بدولمه‌جید كوڕی میرزا عه‌بدولكه‌ریم، له ساڵی ١٢٦٨ی كۆچی مانگی‌دا له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانا و ئه‌دیب په‌روه‌ر له شاری سه‌قز له دایك بووه. میرزا عه‌بدولحه‌مید كوڕی میرزا عه‌بدولمه‌جید كه نازناوی "امیر الكتاب" بووه له پێشه‌كی دیوانه شێعره‌كه‌ی باوكی‌دا نووسیویه: بابم مه‌جده‌دین "ملك الكلام" میرزا عه‌بدولمه‌جید خاوه‌نی نازناوی "مه‌جدی" و كوڕی عارفی ره‌ببانی میرزا كه‌ریم له ژیان و به‌سه‌رهاتی جه‌نابی خۆی نووسیویه‌تی كه برای چووكه‌مان له باره‌ی ئه‌و ژیاننامه‌دا ده‌ڵێ:
سعداكبر بنده باشد تخت مسعود تورا
شد زبانت ترجمان روح القدس را زین سبب
"فیض روح قدس" تاریخ است مولود تورا
خوالێخۆشبوو "ملك الكلام" مه‌جدی له لای مامۆستایان مه‌لا ئیبراهیم موده‌ڕسی ناسراو به "سه‌قزی" و شێخ مه‌حموود، خوێندنی ته‌واو كردووه و له هونه‌ری شێعر و خوشنووسی دا به پله‌ی مامۆستایی گه‌یشتووه و له دیوانی حكوومه‌تی سه‌قزدا بۆته كاتیب و مونشی حاكمانی سه‌قز و پاش ماوه‌یه‌ك ناوبانگی زانست و هونه‌ری "مه‌جدی" له وڵات‌دا بڵاو بوه‌ته‌وه و خه‌ته جوانه‌كه‌ی سه‌رنجی حاكمان و فه‌رمانڕه‌وایانی ئێرانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه به جۆرێ كه بۆ شاری سنه بانگێشتن ده‌كرێ و ده‌بێ به كاتبی حكوومه‌تی كوردستان به تایبه‌ت كاتبی ئه‌میر نیزامی گه‌ڕووسی كه خۆی له ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بووه.
خوالێخۆشبوو مه‌جدی له ساڵی ١٢٩٨ی كۆچی مانگی به مه‌به‌ستی زیاره‌تی كه‌عبه‌ی پیرۆز و به‌جێ‌هێنانی حه‌ج له سه‌قزه‌وه چووه شاری سنه، به‌ڵام له سنه حاجی شێخ شوكروڵڵا سه‌نه‌نده‌جی داوای لێ‌كرد كه سه‌فه‌ره‌كه‌ی بخاته دواوه تاكوو پێكه‌وه له داهاتوودا بچنه زیاره‌تی ماڵی خودا و فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێ بهێنن. مه‌جدی‌ش پێشنیاره‌كه‌ی قه‌بووڵ كرد و له لای حاجی "ظفرالملك" مایه‌وه و بوو به مونشی ئه‌و كه نایب حكوومه‌تی كوردستانی وه‌ئه‌ستۆ بوو و به‌م جۆره له شاری سنه مایه‌وه و هه‌ر له‌وێش ژنی هێنا.
له ساڵی ١٣٠٥ی كۆچی مانگی، چون هێشتا نه‌یتوانیبوو له گه‌ڵ حاجی شوكروڵڵا بچێته سه‌فه‌ری حه‌ج، هاوڕێ له گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و ته‌نیا منداڵه‌كه‌ی به نێو عه‌بدولحه‌مید، كه‌وتنه رێ و له رێگه‌ی به‌غداده‌وه خۆیان گه‌یانده مه‌ككه و زیاره‌تی خۆیان به‌جێ هێنا و له باره‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌وه ده‌ڵێ:
به ملك دیگر با جمله بستگان وعیال
هر آنچه قرعه زدم از برای هجرت خویش
مرا به جز سفر مكه بر نیامد فال
به راه كعبه اگر پای من بفرساید
همی به پهلو غلطم چو قرعه رمال
له‌م سه‌فه‌ره‌دا له گه‌ڵ موفتی زه‌هاوی دیداری كرد و ئه‌م دیداره یه‌كێك له بیره‌وه‌رییه شیرینه‌كانی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بوو و دوای زیاره‌ت و گه‌ڕانه‌وه وه‌ك مونشی "دارالحكومه "ی كوردستان له شاری سنه نیشته‌جێ بوو و له ساڵی ١٣٠٩ی كۆچی مانگی له لایه‌ن حه‌سه‌ن عه‌لی خان ئه‌میر نیزام گه‌ڕووسی وه‌ك سه‌رۆكی "دارالانشا"ی حكوومه‌تی كوردستان دیاری‌كرا.
دوای ماوه‌یه‌ك ناسره‌دین شای قاجار به‌رهه‌می نه‌زم و نه‌سری مه‌جدی خوێنده‌وه و به هۆی ئه‌وه كه هۆنراوه‌كانی زۆر به‌لاوه خۆش بوو، نازناوی "ملك الكلام"ی پێبه‌خشی و له ساڵی ١٣١٨ ئه‌بوولقاسم خان ناسرئه‌لمولك قه‌راگوێزلووی هه‌مه‌دانی بوو به حاكمی كوردستان و له‌م ده‌وره‌شدا مه‌جدی هه‌ر له سه‌ر كاره‌كه‌ی مایه‌وه.
خوالێخۆشبوو مه‌جدی ئه‌ولادی زۆر بووه و ئاواته‌خواز بووه كه بۆ درێژه‌دان به خوێندن، منداڵه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنێرێ، به‌ڵام به بۆنه‌ی به‌رپابوونی ئاوری شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی ئه‌م ئاواته‌ی وه‌دی نه‌هات. میرزا عه‌بدولحه‌میدی كوڕی له پێشه‌كی دیوانه‌كه‌ی باوكی‌دا له‌م باره‌وه ده‌نووسێ: "له ساڵی ١٣٣١ی كۆچی مانگی، دوای سی و چوار ساڵ و سێ رۆژ كه‌م مانه‌وه له سنه، به مه‌به‌ستی ناردنی منداڵه‌كانی بۆ ئیستامبووڵ، له شاری سنه بنه‌كه‌ن بوو و به ماڵ و منداڵه‌وه چوونه تاران، به‌ڵام به بۆنه‌ی به‌رپابوونی "تۆفانی ئاگر" واته شه‌ڕی یه‌كه‌م له نێوان ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی عوسمانی و ئاڵمان و ئوتریش له لایه‌ك و ده‌وڵه‌تانی ئینگلیس و فه‌رانسه و رووس له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی بۆ نه‌كرا و له تاران مایه‌وه و له ته‌مه‌نی ٦٦ ساڵی ده‌ستی به كۆكردنه‌وه‌ی هۆنه و په‌خشانه‌كانی كرد، كه دیوانه‌كه‌ی زیاتر له شه‌ست هه‌زار به‌یتی له‌خۆ گرتوه.
به‌و جۆره كه میرزا عه‌بدولحه‌مید له پێشه‌كی دیوانه‌كه‌ی باوكی‌دا ئاماژه‌ی پێكردووه، مه‌جدی له تاران ده‌ستی به گردوكۆ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كرد و تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیان له تاران مایه‌وه و سه‌رئه‌نجام له ساڵی ١٣٤٢ی كۆچی مانگی و له ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵیدا مۆمی ژیانی كه رۆشن كه‌ره‌وه‌ی رێگه و رێنوینی ئۆگرانی ئه‌ده‌ب و عیرفانی وڵاته‌كه‌ی بوو كوژایه‌وه.
میرزا عه‌بدولحه‌مید "امیر الكتاب" له ساڵی ١٣٧٧ی كۆچی مانگی‌دا، دیوانه‌كه‌ی باوكی له ٥٩ لاپه‌ڕِه‌دا به چاپ گه‌یاند. هه‌ر چه‌ند له پێشه‌كی ئه‌و دیوانه‌دا به‌ڵێنی چاپی پاشماوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی مه‌جدی ده‌دا، به‌ڵام ئه‌م كاره تاكوو ئێستا نه‌كراوه. دیوانی مه‌جدی نایابه و به‌رگێكی له كتێبخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتی ئێران‌دا پارێزراوه كه به داخه‌وه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی نه‌ماوه.
به‌رهه‌مه‌كانی مه‌جدی:
مه‌جدی، شاعیر، نووسه‌ر و ئه‌دیبێكی گه‌وره و مه‌زن بوو كه نه ته‌نیا له ئه‌ده‌بیاتی فارسی دا مامۆستایه‌كی ته‌واو بووه، به‌ڵكوو زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، كوردی و توركی به باشی زانیوه و به‌م چه‌ند زمانه‌ش هۆنراوه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه. مه‌جدی له ژیانی پڕ به‌ره‌كه‌تی خۆیدا، به‌رهه‌م و ئاسه‌واری به نرخی زۆری پێشكه‌ش به ئه‌ده‌ب‌دۆستانی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه به‌شێك له‌وانه بریتین له:
١ـ ژیاننامه‌ی خۆی كه بریتییه له بابه‌تی مێژوویی، ئه‌ده‌بی، زانستی و فوكاهیات.
٢ـ دیوانی شێعر.
٣ـ سه‌فه‌رنامه‌ی حیجاز.
٤ـ وتارگه‌ل و ریسالاتی جۆراوجۆر، له بواری ته‌وحید وعیرفان و ئیلاهیات.
٥ـ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی حه‌كیمانه و په‌ند و ئامۆژگاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی.
٦ـ پێشه‌كی له سه‌ر "منطق الطیر"ی عه‌تتاری نه‌یشابووری.
٧ـ وتارێك له سه‌ر عه‌شیره‌ی جاف و شه‌رحی چۆنیه‌تی ژیان و جوگڕافیای ئه‌و عه‌شیره‌ته.
٨ـ قه‌سیده‌یه‌كی١٢٧ به‌یتی له وه‌سفی "كالیسكه‌ی بوخار" نووسیوه كه له ژماره‌ی ١٩١ی رۆژنامه‌ی ته‌ربیه‌تدا چاپ كراوه.
مه‌جدی، جگه له شێعر و بابه‌تی هونه‌ری، كاری لێكۆڵینه‌وه‌شی كردووه، وه‌ك پێشه‌كی له سه‌ر كتێبی "كیمیایی سعادت" كه له راستیدا ته‌فسیرێكی تێروته‌سه‌لی ئه‌م كتێبه‌یه، له په‌راوێزی دیوانه‌كه‌یدا له باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه شێعرێكی به خه‌ته جوانه‌كه‌ی خۆی نووسیوه كه ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌یتێكیه‌تی:
صد كیمیاست هردم از وی نثار دل
آن كیمیا كه ناسخ اكسیر اعظم است
بنموده چون محك به تمامی عیار دل
مصباح روح و مرگ فنا، زندگی بقا
مفتاح عیب و هادی عقل و مدار دل
بعد ا زنبی و قول نبی در جهان حس
حقا كه نیست بهتر از آن حقگذار دل
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان و ئاسه‌واره دێرینه‌كان، نیشانده‌ری عه‌شقی مه‌جدی به نیشتمان و فه‌رهه‌نگ و مێژووی وڵاته‌كه‌یه‌تی، له‌و ده‌وره‌دا كه كه‌س ده‌ربه‌ستی ئه‌م جۆره بابه‌تانه نه‌بوو، مه‌جدی رێگه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ده‌گرته به‌ر و دوای دیتنیان ده‌ستی ده‌دایه قه‌ڵه‌م. بۆ نموونه له ساڵی ١٣٠١ی كۆچی مانگی‌دا سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی كه‌ره‌فتوو یان كۆشكی هوخشه‌ته‌ره ده‌كات و له‌و بواره‌دا بابه‌تێك ده‌نووسێ كه ئێستاش هه‌ر ماوه و سه‌رچاوه‌یه‌كی به نرخه بۆ لێكۆڵه‌ران و ئه‌وانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها نووسراوه‌یه‌ك له مه‌ڕ "بابه گوڕگوڕ" و ئاوه شه‌فابه‌خشه‌كه‌ی له ساڵی ١٣١٤ دا نووسیوه.
ئه‌شعاری مه‌جدی
خوالێخۆشبوو "ملك الكلام"ی مه‌جدی شاعیرێكی به هێز و ئه‌دیبێكی هێژا بوو، هه‌موو چه‌شنه شێعرێكی تاقی كردۆته‌وه و توانایی خۆی سه‌لماندووه. میرزا عه‌بدولحه‌میدی كوڕی له باره‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شێعری باوكی له پێشه‌كی دیوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: جه‌نابی هه‌ر له زه‌مانی مێرمنداڵیه‌وه زه‌وقی شێعری بزووتووه، به جۆرێ كه خۆی ده‌ڵێ: "من ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌م كه له وێژه‌وانیدا به جێی وه‌حی، سیحری حه‌ڵام بۆ نازڵ بووه. ئه‌وه‌نده وه‌ك كان و زه‌ریا، گه‌وهه‌ر و دوڕڕم پڕژاندووه، گیرفان و داوێنی زه‌مانه‌م پڕ و لیپاولیپ كردووه. له‌و دیوی په‌رده‌ی ئه‌ندیشه‌مه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م ده‌وره‌دا قه‌دری هونه‌ر نازانن هه‌زار شاهیدی مه‌عنی، جه‌ماڵی خۆیان حه‌شار داوه".
ئه‌شعاری مه‌جدی به گشتی به مه‌زموونگه‌لی ئه‌خلاقی، عیرفانی و كۆمه‌ڵایه‌تی رازاونه‌ته‌وه. ئه‌و بابه‌تانه هێنده به سانایی و ره‌وانی به‌یان ده‌كا كه هه‌موو چین و توێژێكی نێو كومه‌ڵ، كه‌ڵك و به‌هره‌ی لێوه‌رده‌گرن. دوكتۆر محه‌ممه‌د موكری له‌م بواره‌دا ده‌ڵێ: " سه‌فای باتن، ته‌بعی ره‌وان، واته‌ی قووڵ، جوانی وشه و زاڵ بوون به سه‌ر هه‌موو زانسته‌كانی سه‌رده‌م، خێرخوازی و مرۆڤ دۆستی و به‌رزی مه‌قامی رۆحی و فیكری و ئه‌خلاقی، مه‌جدی له ریزی زانایانی فه‌رزانه‌ی سه‌رده‌می خۆیدا جێكرده‌ته‌وه، عیشقی به خودا و وڵات دۆستی و نیشتمان په‌روه‌ری، له یه‌ك به یه‌كی شێعره‌كانیدا به‌دی ده‌كرێن و ئاشكارن. له‌وێدا كه عیشقی به خودا و خۆلقێنه‌ری ته‌نیا، رۆحی ده‌خاته شه‌پۆلان و ده‌ڵێ:
یادی تۆ، وه‌ك جاران موونسی گیانمه
ئه‌گه‌ر هه‌تا ئه‌به‌د نیازیشم به‌دی نه‌هێنی
دیسان وه‌ك جاران ئومێدم هه‌ر به تۆیه
از سوی تو سوی تست هر جا برویم
بی پای بدام تو، بسر آمده‌ایم
سر در ره تو باخته، بی پا برویم
له تۆه و بۆ تۆیه، له هه‌رجێ ده‌ڕۆین
بێ پێ، به دوای تۆ به سه‌ر هاتین
سه‌ر له رێتا چوو، به بێ پێ ده‌ڕۆین
غه‌زه‌ڵ و روباعی عاشقانه‌ش له دیوانه‌كه‌یدا هه‌یه، به‌ڵام زۆر كه‌مه و دیاره ئه‌وانه‌شی وه‌ك داهێنانێكی نوێ گوتوون. مه‌جدی ماوه‌ی سی ساڵ له ژیانی خۆی له شاری سه‌قز به‌سه‌ربردوه و عه‌شق و هۆگریه‌كی زۆری به‌م شاره كه زێد و زایچه‌ی بووه، به شێعر نیشانداوه و سه‌باره‌ت به دووری له سه‌قز شێعرێكی كوردی وتووه كه به داخه‌وه ته‌نیا ئه‌م به‌یته‌ی ماوه:
چاره چه‌قیله‌ی نارین قه‌ڵاێی
له شێعره كوردییه‌كانی، ته‌نیا شێعرێكی به ته‌واوی ماوه، ئه‌م شێعره نیشان ده‌دا كه مه‌جدی چه‌نده به سه‌ر زمانی كوردیدا زاڵ بووه:
خه‌م و پێچی هه‌موو داوه، چ له‌م لاوه، چ له‌و لاوه
موژه‌ی وه‌ك نیشی په‌یكانه، هه‌میشه كاری پێكانه
دڵی هه‌ر خێش و بێگانه، به ئه‌م په‌یكانه پێكاوه
له جه‌وری غه‌مزه‌كه‌ی تۆ، كه بێچاره كوژه و جادوو
چ خوێنێ بوو، چ جه‌رگێ بوو كه نه‌ڕژاوه و نه‌پرژاوه
سه‌با بێنێ ئه‌گه‌ر بێنێ له زولفت دین و دڵ دێنێ
وه‌لیكن كه‌ی دڵ و دینێ له بۆ عوششاقی تۆماوه
نه یاقووته به ره‌نگێنی له نێوی كان كه ده‌یبینی
له ره‌شكی لێوی تۆ خوێنی دڵی كانه كه گیرساوه
له داوی توڕڕه و په‌رچه‌م دڵی ئاشوفته ناكارم
كه ئازادی له قه‌یدی غه‌م خودا له مداوه پێداوه
وه‌ره به‌ڵكه نه‌جاتم ده‌ی له مه‌وجی قوڵزمی بێ په‌ی
له مه‌جدی غافڵی تاكه‌ی كه بێ تۆ غه‌رقی گێژاوه
زندگی مبارزه ای است سخت و پایان ناپذیر ، برای حفظ و بازیابی ارزشهای انسانی و بازتعریف آنها، در جهانی که به شدت نیاز به دگردیسی عمیقی در ساختار طبقاتی آن و به رسمیت شناختن حقوقهای پایمال شده دارد. اگرچه تجدید ساختار سرمایه داری عواقب جدیدی را باخود به همراه آورده است، اما بغیر از مبارزه برای نیل به تغییر و تحولات مورد نظر بر علیه این وضعیت هیچ راه گریزی نیست.